سیم کارتی بێ فۆرم و بێ بەرایی لەهەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت

سیم کارتی بێ فۆرم و بێ بەرایی لەهەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت


رۆژی چوارشەممە 1/9/2021 حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سیمكارتی مۆبایلی بێفۆرم و بێبەرایی قەدەغە بكات.

ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 1/9/2021 هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە سیمکارتی مۆبایلی بێ فۆڕم و بێ بەرایی. بڕیارەكە بە شێوەیەکە كە پێویستە لەمەودوا تەواوی زانیاری کڕیارانی سیمکارتی مۆبایل لەلایان كۆمپانیاكانی مۆبایل دیار بێت و هەموو ئەو سیمکارتانەش ڕابگیرێن کە بێفۆڕم و بێبەراین.
لەلایەكی دیكەوە بڕیار لەسەر ئەوەدراوە كە پێویستە کۆمپانیاکانی مۆبایل پابەند بن بەو بڕیارە و وەزارەتی ناوخۆش ڕاسپێردراوە ڕێکار بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە بگیرێتەبەر کە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن.

Top