حكومەتی عێراق پرۆژەیاسای سەربازیی بە زۆرەملێ جێبە جێ دەكات

حكومەتی عێراق پرۆژەیاسای سەربازیی بە زۆرەملێ جێبە جێ دەكات

بەپێی هەواڵێكی فەرمیی عێراق حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە كە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدرال رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای سەربازیی بەزۆرەملێی دەربڕی لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای خزمەتی ئاڵادا.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە كە دوای ئەوەی ئەمریكا عێراقی داگیركردو لە ئەنجامدا ڕژێمی سەدام حوسێن لە 2003 ڕووخا، پۆڵ بریمەری حاکمی مەدەنی ئەمریکی لە عێراق ئەو پڕۆژە یاسایەی هەڵوەشاندەوە و جارێکی دیكە سوپا پێکهێنراوەیەوە و زۆرەملێیی سەربازی کۆتایی پێهێنرا.

لەلای خۆشیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونی كردەوە كە تا ئێستا نازانرێت ئەو یاسایە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یاخود نا.ئاماژەشی بەوەکرد، تا ئێستا ئەمریکا بڕیاری نەداوە هەموو هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەڵکو تەنها بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە.

شایانی باسە خزمەتکردنی سەربازی بەزۆرەملێ لە سەردەمی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراقدا جێبەجێدەکرا تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ و رووخانی ئەو دەسەڵاتە درێژەی هەبوو.

 

 

Top