ماوەی نێوان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی فایزەر و ژەمی دووەمی بۆ 8 هەفتە درێژكرایەوە

ماوەی نێوان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی فایزەر و ژەمی دووەمی بۆ 8 هەفتە درێژكرایەوە

لەبڕیارێكی نوێی وەزارەتی تەندروستی ماوەی پێدانی نێوان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی ڤایزەرو ژەمی دووەمی ڤاكسینی ڤایزەر بۆ 8 هەفتە دیاری كرا، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر ئەم ماوەیە تەنیا لەنێوان 20 بۆ 30 رۆژ دابوو، ئەم بڕیارەش لە مانگی یەكی ئەیلوولەوە جێبەجێ دەكرێت ، بۆیە وەزارەتی تەندروستی داوای لەو كەسانە كردووە كە ژەمی دووەمی ڤایزەر وەردەگرن لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا سەردانی بنكەكانی وەرگرتنی ڤایزەر بكەن.
ئەمە و لەنووسراوەكەدا هاتووە ئەم بڕیارە بەپشت بەستن بەتوێژینەوەو تاقیگە نێودەوڵەتییەكان هاتووەو پێویستە هەمووان پابەندی بن.

Top