رۆبهرت پاڵهدینۆ، كۆنسوڵی گشتی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان: دۆخی ئەمنی شنگال بە هۆی پەكەكە و حەشدی شەعبییەوە خراپە و پێویستە ئەو هێزە نایاساییانە سنوورەكە جێبهێڵن.
گرنگترین گوتەکانی ئەمڕۆی..
⭕️لە عێراق و هەرێمی كوردستان دهمێنینهوه و بارودۆخی ئهفغانستان و عێراقیش جیاوازه.
⭕️دۆخی ئەمنی شنگال بە هۆی پەكەكە و حەشدی شەعبییەوە خراپە و پێویستە ئەو هێزە نایاساییانە سنوورەكە جێبهێڵن.
⭕️پەیوەندی نێوان وڵاتەكەمان و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
⭕️سەرۆك بایدن لەوە تێدەگات كە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ سەقامگیریی عێراق نابێت.
⭕️حكوومەتی ئەمریكا دەستی بە گۆڕانكارییەكانی كردووە لە عێراق و تا كۆتایی ساڵ تەنیا هێزە شەڕكەرەكان دەڕۆن.
⭕️هەندێك لە هیزەكان بۆ ڕاهێنانی هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە دەمێننەوە.
⭕️پەیوەندی نێوان وڵاتەكەمان و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، تەنانەت هیچ گۆڕانێكیش لە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان نییە.
⭕️سەرۆك بایدن تێگەیشتنی قووڵی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، ئێستە لە هەموو كاتێك زیاتر پەیوەندیی هاوبەشی نێوان خەڵكی ئەمریكا و خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە.
⭕️رێككەوتنێكی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا لە گەڵ لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی خەڵكی شنگال، باشترین چارەسەری كێشەی شنگالە.
⭕️ئەو میلیشیایانەی لە شنگالن و لایەنگرییان بۆ ئێران هەیە، ڕەتیان كردووەتەوە پابەندی ڕێككەوتننامەی شنگال بن.
⭕️ئەمریكا شانازی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دەكات و زۆر لێهاتوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
⭕️هاوكارییەكانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
⭕️تا ئێستە 250 ملیۆن دۆلار هاوكاریی جۆراوجۆرمان پێشكهش بە پێشمەرگە كردووە و لەو هاوكارییانەش بەردەوام دەبین.
