بەهای دۆلار و زێڕ لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
بەهای دۆلاری ئەمەریكی و زێڕ لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان سەقامگیرییەكی باشی بەخۆیەوە بینی وە، ئەمەش دوای ئەوەی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر 147.250 دیناری عێراقی بوو، ئەم نرخەش بەهاوشێوەی مانگەكانی پێشوو هەڵبەزوو دابەز بەخۆیەوە نابینێت ، ئەمەش بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی باشی بانكی ناوەندی عێراق دەگەڕێتەوە لەچاودێریكردنی خواست و خستنەڕووی دۆلار و هەر گۆڕانكارییەكی لەناكاو كە ببێتە هۆی ناسەقامگیری بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی . لەلایەكی دیكەوە نرخی زێڕیش تاڕادەیەك سەقامگیری بەخۆوە بینیوەو نرخەكانی زێڕ لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 429000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 382000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 323000 دیناری عێراقی
