رانیه..كارمه‌ندێكى كاره‌با له كاتى كاركردن گیان له‌ده‌ست ده‌دات
كارمه‌ندێكى به‌شى رووناكى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى راپه‌ڕین له ناو شارى رانیه، له كاتى چاككردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانى رووناكى شه‌قامه‌كان ده‌بێت به‌ژێر ئامێرى كرێنه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌ندازیار عه‌لى محمد، به‌ڕێوەبه‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى راپه‌ڕین رایگه‌یاند "پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (31/8/2021) له‌كاتى كارى ئاسایی رۆژانه‌ى به‌شى رووناكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له یه‌كێك له شەقامه‌كان، كارمه‌ندێكمان ده‌بێت به‌ژێر ئامێرى كرێنه‌كه به‌داخه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات".
راشیکەیاند: کارمەندەکە ناوى (عەلى محمد محمد)ە بەناونیشانى سەرۆکى تێبینەران
