خێزانە كوردەكان بۆ ناگەڕێنەوە شاری موسڵ ؟

خێزانە كوردەكان بۆ ناگەڕێنەوە شاری موسڵ ؟

بەر لەهاتنی داعش و داگیركردنی شاری موسڵ ژمارەی خێرانە كوردەكان لەو شارەدا زیاتر بوون لە 30%ی ، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ و ئازادكردنی شاری موسڵ تا ئێستا ژمارەیەكی یەكجار كەمی خێزانە كوردەكان گەڕاونەتەوە شاری موسڵ كە هەندێك سەرچاوە بەكەمتر لە 4%ی دادەنێت. نەگەڕانەوەی خێزانە كوردەكان بۆ مەترسی چەكدارو میلیشیاتەكان و دەركەوتنی رەگەزپەرەستی و هزری توندوتیژی دێت تەنانەت هێشتا لەبەشێكی زۆری پارێزگای نەینەواو لەناو شارەكەدا شانە خەوتووەكانی داعش بوونێكی بەرچاویان هەیە، هەربۆیە تا بارودۆخی ئەو شارە ئاسایی نەبێتەوە زەحمەتە جارێكی دیكە كوردەكان و كەمینەكان و پێكهاتە ئاینیەكانی ئێزیدی و مەسیحی بگەڕێنەوە ئەو شارە ، لەلایەكی دیكەوە خراپی خزمەتگوزارییەكان و بێكاری هۆكارێكی دیكەی نەگەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەكانی شاری موسڵ لەناویاندا ئاوارەكانی خێزانە كوردەكانیش.

Top