لەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن بە مەرجی تەندروستی گەشتی وڵاتی هیندستان بكەن
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە ڕێگە بە گەشتی هاووڵاتیانی عێراقی دەدرێت كە لە مەرزە سنوورییەكانی هەرێمەوە بەرەو هیندستان بەڕێ بكەون، بە مەرجێك پشكنینی PCR ئەنجام بدەن، و بۆ ماوەی (14) ڕۆژ لەسەر حیسابی خۆیان كەرەنتین بكرێن.
بەیاننامەیەك لە وەزارەتەوە دەرچوو و ڕوونی كردەوە كە لەمڕۆوە(31)ی ئاب ئەم ڕێگەپێدانە جێبەجێ دەكرێت، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەو هاووڵاتیانەی سەفەری هیندستانیان كردووە لە 1ی تەمموزی ڕابردووەو بە هەمان مەرج دەتوانن بگەڕێنەوە.
شایانی باسە هەرێمی كوردستان لە نیسانی 2021 گەشتی ئاسمانی بۆ هیندستان قەدەغە كرد هاوكات لەگەڵ هەمان بڕیار لەلایەن حكومەتی فیدرالەوە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرونا بە سێوەیەكی بەرچاو.
