كۆدی بێ هاوتای دابەشكردنی مووچە دەكەوتە واری جێبە جێ كردنەوە

كۆدی بێ هاوتای دابەشكردنی مووچە دەكەوتە واری جێبە جێ كردنەوە

 

ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان وەزارەت و بانكە بازرگانییەكان بەڕێوەچوو، مەبەستیش لەو كۆبوونەوەیە ئەوە بوو تا كۆدی بێ هاوتایان پێ بدرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە بەپێی یاسای چاكسازی لە هەریمی كوردستان، بڕگەیەك هاتووە تایبەت بە كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەمڕۆوە ئەو بڕیارە چووەتە واری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لە ڕێی بانكەوە مووچەكانیان وەرگرن.

 

Top