بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز وەزارەتی كارەبا پرۆژەیەكی گواستنەوەی هێڵی هەوایی 33 كەی ڤی دابین كرد

بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز وەزارەتی كارەبا پرۆژەیەكی گواستنەوەی هێڵی هەوایی 33 كەی ڤی دابین كرد

لەژێر چاودێریی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وەزارەتی کارەبا لە مەراسیمێکدا (پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای ٣٣ کەی ڤی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز ٣ دەکاتەوە کە بە گوژمەی (11,160,000) دۆلار لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ کراوە.
ئەم پرۆژەیە سوودێكی گەورەی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر دەبێت كە پێشتر لە وێستگەی پاركەوە كارەبای بۆ دابین دەكرا، بەدابینكردنی كارەبا لەم هێڵەوە ئەو پاڵەپەستۆیەی كارەباش لەسەر وێستگەی پاركی هەولێر نامێنێت و سوودێكی دیكەی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر ئەم وێستگەیە .

Top