خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لەكەركوك بریندار دەكرێت و بڕی 100 ملیۆن دیناری لێ دەبەن

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لەكەركوك بریندار دەكرێت و بڕی 100 ملیۆن دیناری لێ دەبەن

لەگەڕەكی قادسییەی دووی شاری كەركووك، چەند چەكدارێك دەستڕێژی گوللە لە خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو دەكەن و بڕی 100 ملیۆن دیناری لێ دەبەن.
عەمید كاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك ڕایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە 29/8/2021 لە گەڕەكی قادسییەی دووی شاری كەركووك چەند چەكدارێك دەستڕێژی گوللەیان لە خاوەنی نووسینگەیەكی دراو كردوە و لە ئەنجامدا دوو فیشەكی بەر دەكەوێت و برینداری دەكەن و ئینجا بڕی 100 ملیۆن دیناری لێ دەبەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك ئاماژەی بەوەشداوە چەكدارەكانی دەستڕێژی گوللەیان كردوە دەناسرینەوەو ئێستا هێزەكانی پۆلیس لە هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسە تۆمەتبارانە، ئەو هاووڵاتییەی كە دەستڕێژی گوللەی لێ كراوە ناوی ( ا . ج . ج )ە كە لەئەنجامدا برینداربووە.

Top