کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: هەر کەسێک کارتی دەنگدانی پووچەڵکردبێتەوە، کارتی نوێی بۆ دەرناهێنرێت

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: هەر کەسێک کارتی دەنگدانی پووچەڵکردبێتەوە، کارتی نوێی بۆ دەرناهێنرێت


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک کارتی دەنگدانی پووچەڵکردبێتەوە، کارتێکی نوێی دەنگدانی بۆ دەرناهێنرێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک کارتی دەنگدانی پووچەڵکردبێتەوە، ئەوا كات و ماوە نەماوە کارتێکی نوێی دەنگدانی بۆ دەربهێنرێت بەتایبەتی لەو قۆناخەدا، چونكە پرۆسەی دەرهێنانی ئەو كارتانەی پوچەلكراونەتەوە کاتێکی زۆری دەوێت و دەرهێنان و چاپكردنی كارتەكانیش لەدەرەوەی عیراقە. هەروەها گوتەبێژی باڵای كۆمیسێۆنی عیراق لە تەوەرەیەكی دیكەدا گوتی، لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن (3 هەزار و 249) بەربژێرە کە نوێنەرانی رەوتی سەدریشی تێدایە و هیچ یەکێکیان نەکشاونەتەوە و سەرجەمیان لەكێبركی هەڵبژادنەكەدا پەسندکراون، ئەمەش وادەکات لە رووی یاساییەوە بەربژێرەكان بەردەوام بن لە پرۆسەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردندا.
شایانی باسە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە سێ هەزار کەس خۆیان بەربژێر کردووە، کێبڕکێ لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان دەکەن، تاوەکو ئێستاش حکومەت و کۆمیسیۆن سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر

Top