(75) هه‌زار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و 200 فڕۆكه‌ی ئەمریكی كەوتوونەتە دەست تاڵیبان
بیرس مورجان به‌رپرسی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مریكی لە لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌ركی ئەو له ئه‌فغانستان فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌ك بووه، باسیشی لەو چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه ئه‌مریكییانه كرد كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
بیرس مورجان ئاماژەی بەوە كرد كە دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌مریكیدا گرتووە كە بەهاكەی پتر لە 85 ملیار دۆلارە.
ناوراو سەبارەت بە ناو‌و كۆی ئەو كەلوپەلانە ڕوونی كردەوە كه ئه‌و بریتین له 75 هه‌زار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و زیاتر له 200 فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر و پتر له 600 هه‌زار چه‌كی بچووك و سووك.
بەرپرسە ئەمریكییەكە دووپاتی كردەوە كه تاڵیبان ته‌نیا چه‌كیان نییه، به‌ڵكو ئامێری بینینی شه‌وانه‌شیان هه‌یه. ئەوە جگە لەوەی كە تاڵیبان ئامێری بایۆمه‌تریشی ده‌ستكه‌وتووه كه په‌نجه‌مۆر و ژیاننامه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی تێدایه كه له 20 ساڵی ڕابردوودا هاوكاری ئه‌مریكا بوون.
