وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند كە بڕی(6) ملیار و (839) ملیۆن دیناری پارەی وەجبەی سێیەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتووە و لەم رۆژانەدا خەرج دەکرێت.
بەڕێز نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند: لەمڕۆژانەدا وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2021 بە شێوەی چەکی بانکی بەسەر ئەو جووتیارانەدا دابەش دەكرێت کە ئەمسال گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە. هەروەها وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران بەم شێوەیە بەسەر جوتیارەكانی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت:
پارێزگای سلێمانی( سێ ملیار) و (941)ملیۆن دینارو پارێزگای هەولێر (2) ملیار (517) ملیۆن دینارو دهۆك(382) ملیۆن دینارە.
هەروەها نەوزاد شێخ كامیل ئەوەشی ئاماژە پێداوە: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕێکارە ئیدارییەکان دەست پێدەکەن و دواتر پارەكە لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی دانەوێڵە و بانکەکانی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەكرێت.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر

Top