منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ لە ئاوی دوكاندا خنكا
ڕۆژی هەینی 27/8/2021 لە شارۆچكەی دوكان ئەوە منداڵێكی تەمەن چوار ساڵانی خەڵكی شاری كەركووك خنكا.
لەمبارەیەوە سیروان سەرحەد قایمقامی دوكان ڕایگەیاند كە خێزانێك لە كەپرەكانی قوشقوڵی دوكان كە خەڵكی كەركووكن بە مەبەستی گەشتكردن لەوێ بوون، منداڵێكی تەمەن چوار ساڵیان لە كەناری ئاوەكە یاری كردووە و دوای ماوەیەك ونبووە، لەپاشان پۆلیسیان لێ ئاگادار كردووەتەوە كە منداڵەكەیان دیار نەماوە كە وایان زانیووە منداڵەكەیان لەناو كەپرەكان ون كردووە، بەڵام دواتر دەركەوت كە ئەو منداڵە لەناو ئاوەكەی دوكان خنكاوە و تیمەكانی مەلەوانی لەناو ئاوەكەدا تەرمی پاش گەڕانیان توانیان تەرمی منداڵەكە بدۆزنەوە. هاوكات قایمقامی دوكان باسی لەوەشكرد كە بۆ رێنمایی سەلامەتی داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە نەچنە ناو ئاوی دوكانەوە و پابەند بن بە ڕێنماییە گەشتیارییەكانەوە، تا تووشی حاڵەتی نەخوزراوی لەو جۆرە نەبن.
ئامادەكردن:گوڵان/ساڵح عومەر
