دژه‌تیرۆری عێراق: بە هاوكاریی دژەتیرۆری هەولێر سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌ستگیر كرا
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق بڵاوی كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری هه‌ولێر توانیویانه به‌رپرسێكی باڵای داعش له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26/8/2021 ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق بڵاوی كردۆتەوە كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری هه‌ولێر، توانیویانه به‌رپرسی كارگێڕیی گشتیی ویلایه‌تی باشووری داعش له هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن. كه ئه‌و تۆمه‌تباره به (ئه‌بوو مه‌نسوور) ناسراوه و هەڵگری ناسنامه‌ی ساخته بووە.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر
