وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: فه‌ره‌نسا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه زۆر هاوكاریی هێزی پێشمەگەی كردوە كر
به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هاتنی سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن بۆ هەرێمی كوردستان گرنگه و بریاره په‌یامی فه‌ره‌نسا بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نێته سه‌رۆك بارزانی.
عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د ڕایگەیاند: فه‌ره‌نسا هێزێكی چالاك بووه له هه‌رێمی كوردستان له زۆر رووه‌وه هاوكاریی پێشمه‌رگه بوون، به‌تایبه‌ت له هاوكاریی چه‌ك و پێدانی زانیاری و مه‌شق و راهێنان و له‌ڕووی راوێژكاری و مه‌شقی مه‌یدانییه‌وە زۆر چالاك بوون و له هه‌ولێر مەشقی یه‌كه‌یه‌كی هێزێكی پیاده‌یان کۆتایی پێهێناوە و چه‌ندین جۆر مه‌شقیان بۆ پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه، له‌ڕووی راوێژكاریشه‌وه توانای باشیان پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كردووه، له چه‌ندین بواردا هاوكاریی دیوانی وه‌زاره‌تیان كردووه ئه‌و راوێژكارانه‌ی لێره‌ن بەهەموو جۆر‌و شێوەیەك تواناكانی خۆیان خستووه‌ته خزمه‌ت پێشمه‌رگه‌وه.
هەروەها به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژەی بەوەشدا: هیوادارین فه‌ره‌نسا وه‌ك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تواناكانی زیاتر بكات و له‌ڕووی راوێژکاری و مه‌شقه‌وه زیاتر یارمەتی پێشمه‌رگە بدات و پێمانوایه فه‌ره‌نسا پشتیوانی له دۆزی ره‌وای كورد كردووه. دەبێت ئەوەش بزانین كە سه‌رۆك بارزانی هه‌م سه‌رۆكه و هه‌م فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی بووه له‌ناو مه‌یدانی شه‌ڕدا و بارزانی ئیدارەدان و هێز و توانای له‌كاتی شه‌ڕدا زۆر دیار‌و مه‌زن بووه، ئەمەش بووەتە پارسه‌نگی ناوچه‌كه و هەر بۆیە لەم سەردانی سەرۆكی فەرەنسا هه‌ر په‌یامێكیان هەبێت له‌رێگای سه‌رۆك بارزانییه‌وە ده‌بێت.
ئامادەكردنی:گوڵان/ساڵح عومەر
