دەست بە جێبەجێ کردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەکرێت

دەست بە جێبەجێ کردنی قۆناغێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەکرێت


بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، کە شەقامێکی بازنەیی گرنگی شاری ھەولێرە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی پیشاندا بە دەست پێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر - شەقڵاوە) دەگرێتەوە و درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.

کارەکانی شەقامی بازنەیی 150 مەتری ھەولێر لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گروپەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستاش بەشێکی ئەو شەقامە کە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تاوەکو (ھەولێر-شەقڵاوە)یە تەواو بووە و بە تەواو بوونی ئەو شەقامە بەشێکی زۆر لە قەڵەباڵغی ناو شاری ھەولێر کەم دەکاتەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2021/8/26

26 ئاب 2021

Top