ناوی وەزارەتی كارەبا دەگۆڕێت
لەكۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بەوەی پرۆژە یاسایەك ئامادەبكرێت بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی كارەبا بەوەزارەتی كارەبا و وزەی نوێ . ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات كە عێراق بەنیازە لە ڕێگەی مۆركردنی گرێبەستێكەوە لەگەڵ وڵاتی چین رووبكاتە بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە و چی دیكە ئەوەندە پشت بەبەرهەمهێنانی كارەبا بەگازو غازی سروشتی نەبەستێت كە لەرووی ژینگەو تێچوونەوە زیانی گەورەی بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
گەڕان بەدوای سەرچاوەی نوێی وزە بەتایبەتی وزەی خۆر لە وڵاتێكدا كە پلەكانی گەرمای لەوەرزی هاوین زۆر بەرزەو تیشكی خۆریش لەبارە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
