سێ پاڵاوگەی نایاسایی داخران
بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و فەرمانگەی ژینگهی ھەولێر، بە هۆی نەبوونی ڕێنماييەکان و پيسکردنی ژينگە و بڵاوبوونەوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی دانيشتووانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو، (3) پاڵاوگەی تری نایاساییان لەسەر رێگای ھەولێر - گوێڕ داخست.
پۆلیس هۆشداری دەدات، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لە رێنماییەکان کار بکات، دادەخرێت و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر.
