وەزیری ئاوەدانكردنەوە: پێش كۆتایی تەمەنی كابینەی نۆیەم پرۆژەكان تەواو دەكرێن

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: پێش كۆتایی تەمەنی كابینەی نۆیەم پرۆژەكان تەواو دەكرێن

  یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ته‌واوكردنی رێگای دووسایده‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئەمەی پشتڕاست كردەوە و گوتی: ڕێزدار مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەواوی ئاماده‌یی دووپات كردووەتەوە كە دەبێت ئه‌م پڕۆژه‌ دوو سایدانه‌ تەواو بكرێن.

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئەوەشی دووپات كردەوە كە هۆكاری دواكەوتنی ئەم پرۆژانە كە تا ئێستا تەواو نەكراون ئەو گرێبەستانەن كە لە ساڵانی پێشوودا واژۆكراون، بۆیە وەزارەت دەستی كردووە بە تەواوكردنی ئەو پلانانەو ئومێدەوارین تا كۆتایی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەو پرۆژانە تەواو بكرێن،ئاماژەشی بەوە كرد كە لە ئێستادا هەندێكیان كار تێیاندا دەستی پێ كردووە.

دانا عەبدولكەریم لە درێژەی قسەكانیدا دووپاتی كردەوە كە  وەك وەزارەت سەرجەم به‌ڵێنده‌ره‌كان هان ده‌ده‌ین تاكو  ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.‌

Top