بەکرێدانى فرۆشگا قوتابخانە

بەکرێدانى فرۆشگا قوتابخانە

ئاگادارى سەرجەم کۆمپانیاکانى تایبەت بە بوارى خۆراک دەکەینەوە کە وەزارەتى پەروەردە فرۆشگاى قوتابخانەکانى سابیس لە هەرێمى کوردستان بە شێوەى زیاد کردنى ئاشکرا بەکرێ دەدات بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) بۆ ماوەى یەک ساڵ ، ئەو کۆمپانیایەى ئارەزووى بەشدارى کردنى هەیە دەتوانێت سەردانى وەزارەتمان بکات بەمەبەستى وەرگرتنى مەرجەکانى بەشداریکردن لە ڕێکەوتى (۲۰۲۱/۸/۲۳)ەوە بۆ ماوەى (١٥) ڕۆژ لە ڕۆژى دەرچوونى ئەم ئاگاداریە ، وە بارمتەى سەرەتایی پێشکەش بکات وەک(تأمینات) وەردەگیرێت بەشێوەى چەکی پەسەندکراو یان دەستەبەرى بانکى (خطاب ضمان) تاکو کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بۆى ناگەڕێتەوە، وەکرێی بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆى ئەم لایەنەى کە بۆى دەردەچێت، وە بەپێى ئەم خشتەییەى خوارەوە زیادکردن ئەنجام دەدرێت.
مەریوان بەگۆک عەزیز
بەڕێوەبەرى گشتى دیوان

Top