لە سنووری قەزای دوبزەوە، چەند مووشەکێک بە ئاراستەی هەولێر دەتەقێنران
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای دوبز رایگەیاند كە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە دوو مووشەکی تێدا بووە، گەرچی پێش ئەوەی بگەنە شوێنی رووداوەکە ئەوە سێ مووشەکی دیكە بە ئاراستەی هەولێر تەقێنرابوون. ئەو شوێنەی كە مووشەكەكانی لێ تەقێنراون جگە لە پۆلیس هێزەكانی سوپاشی لێ بووە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە،24/8/2021 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای دوبز رایگەیاند كە لە نزیک گوندی (عەمشە)ی سەر بە قەزای دوبز دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا گیراوە کە دوو مووشەکی تێدا بووە و سێ مووشەکیش پێشتر بەئاراستەی هەولێر تەقێنرابوون، بەڵام كردەوەكە ئامانجی نەپێكاوەو شكستی هێناوە.
هەر لەمبارەوە بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاند، چەند هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر لە نزیک قوشتەپە لە گوندەکانی (دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپە) کەوتنە خوارەوە، بەڵام مووشەكەكان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە.
هەر لهمبارهیەوه چهند میدیایهكی سهر به حهشد بڵاویان كردهوه كه بۆردومانهكه له ڕێگهی(7)مووشهكی (122)ملیمهوه ئهنجام دراوه، بەڵام هێچ لایهنێك تا ئێستا بهرپرسیارەتی خۆی لهو كردەوەیە ئاشكرا نەكردوە.
