گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان: ئەمڕۆ چوارشەمە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین
گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی 2021، ئاشکرا کرد.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: رۆژی چوارشەممە، 25/8/2021 دەست بە دابەشکردنی 100٪ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت و بەپێی سیولە لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
مانگی رابردوو پاش ئەوەی بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت.
ئامادەكردنی:گوڵان/ ساڵح عومەر
