بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی ئاو شاندێكی عێراقی سەردانی توركیا دەكات

بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی ئاو شاندێكی عێراقی سەردانی توركیا دەكات

 

ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی عێراق لەسەر زمانی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو( عەلی رازی)بڵاوی كردۆتەوەن كە گوتوویەتی: دابەزینی ئاستێكی زۆری ئاو لە هەردوو ڕووباری دیجلەو فوڕات بەڕێژەی 50% هاتووەتە ئاراوە، ڕوونیشی كردەوە كە شاندێكی عێراق مانگی داهاتوو سەردانی توركیا دەكات.

 

رازی دووپاتی كردەوە كە ئەو دابەزینەی ئاستی ئاوە بە زۆری لە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و سیروان و دیالەیە. ناوبراو باسی لە فاكتەرە دەرەكییەكان كرد كە لەپشت كەمیی ئاوە لە عێراق، جگە لە فاكتەرە تەكنیكییەكانی دیكە پەیوەست بە فراوانبوونی دەوڵەتان لە دروستكردنی بەنداوی كۆگاكردن و پرۆژە ئاودێرییەكان، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە عێراق وەك دەوڵەتانی دیكەی جیهان كەوتۆتە بەر كاریگەریی كەشوهەوا لە ڕووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و قەتیسبوونی باران، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی گەیشتنی ئاو بە عێراق.

 

شایانی باسە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا شاندێكی عێراقی سەردانی توركیای كردبوو بۆ باسكردنی دۆسێی ئاو و بەسەركردنەوەی سەرچاوەكان و كۆگاكانی ئاو لە بەنداوی( ئەلیسۆ) كە توركیا لەسەر ڕووباری دیجلە دروستی دەكات.

 

 

Top