پارەی گەنمی جوتیاران دابەش كرا
دوای گەیشتنی بڕی یەك ملیار و نیو دینار وەكو قۆناغی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست كرا بەدابەشكردنی پارەكە ، لەم ساڵدا ئەو چەكەی دراوە بەجوتیاران بە پێچەوانەی ساڵنی پێشوو بەیەك جار پارەكەی هەمووی بۆ خەرج دەكرێت ، ئەمەش دوای ئەوە هات كە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق رازی بوون بە خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و هەردوو لا لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە چیتر پارەی گەنمی جوتیاران دوانەكەوێت.
بڕی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 68 ملیار و 214 ملیۆن و 972 هەزار دینارە، لە بەرامبەر 125 هەزار و 482 تەن گەنمی جوتیاران، تائێستا 7 ملیار و 550 هەزار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم رەوانە کراوە و بڕیارە بە چەند قۆناغێکی دیکە تەواوی پارەکە بنێردرێت.
