لە هەولێر كەسێك بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر كەسێكیان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – هەولێر كە تیدا ئاماژە بەوە دەكات كە لە رێكکەوتی 22/8/2021 لەلایەن نوسینگەی منارەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی نوسینگە و ئەفسەر و کارمەندانی نوسینگەی منارە توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ف،خ) لەدایک بووی( 1988) دانیشتووی شاری هەولێر، کە بە ماددەی 7 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ماددەی 30 هۆشبەرەکان داواکرابوو دەستگیر بكرێت. هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی لەنێو ماڵەکەیدا بڕێک ماددەی هۆشبەری لەجۆری (کریستاڵ) و کەل و پەلەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەكەی دەستی بەسەر داگیراوە. شایانی باسە بەپێی بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوەو لەچوارچیوەی رێكارە یاساییەكان لێكۆلینەوەی لەگەڵ بەردەوامە.
