یەکەم کاروانی عومرەکارانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەرێکەوت

یەکەم کاروانی عومرەکارانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەرێکەوت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢١ی ئابی 2021 یەكەمین كاروانی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان بەرەوعەرەبستانی سعوودیە بەرێكەوت، ئەم كاروانەی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە یەكەمین گەشتی عومرەكارانی كوردستان دادەنرێت.
هەر لەمبارەوە بەرێز شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی عومڕەكاران لەو كاروانەدا (٩٤) كەسە و یەكەمین گەشتی عومڕەیە دوای حەج كە لە كوردستانەوە بەرەو عەرەبستانی سعوودیە سەفەر بكات.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە كە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەك دەستەبەر دەكات بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە ئاسانی گەشتی عومڕە بكەن.
ئامادەكردن: گوڵان/ ساڵح عومەر

Top