لە شاری هەڵەبجە ئافرەتێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە شاری هەڵەبجە ئافرەتێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



بەرەبەیانی رۆژی شەممە21/8/2021 ئافرەتێك كە پیشەی مامۆستابووە لە گەڕەکی شارەوانی شاری هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

موقەدەم بەرزان عوسمان گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا لەوبارەوە ئاماژەی بەوەداوە، پاش گەیشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە ئەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و كەسوكاری ئەو ئافرەتە هۆكاری ئەو رووداوە بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كە ئافرەتەكە ماوەیەكە نەخۆش بووە و بارودۆخی دەروونی جێگیر نەبووە، هەروەها گوتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو لەپاش تەواوبوونی لێكۆلینەو گەیشتن بەوردەكارییەكان ئەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر

Top