کتێبی (بۆ مێژوو) لە نووسینی سەرۆک بارزانی کە ماوەیەک لەمەوبەر بڵاو کرایەوە،

کتێبی (بۆ مێژوو) لە نووسینی سەرۆک بارزانی کە ماوەیەک لەمەوبەر بڵاو کرایەوە،

کتێبی (بۆ مێژوو) لە نووسینی سەرۆک بارزانی کە ماوەیەک لەمەوبەر بڵاو کرایەوە، کتێبێکی بەڵگەیی، دیکیۆمێنتاریی سیاسی و مێژووییە و تایبەتە بە هەوڵ و خەباتی نەتەوەی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و دەستەبەربوونی مافەکانی و بەتایبەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کرد کە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی زانستی و لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕاستیی ڕووداوەکان شرۆڤە کراوە و خوێندنەوە بۆ پێشهاتەکان کراوە.

گرنگیی ناوەرۆکی ئەم کتێبە و کاریگەریی لە نێوەندە سیاسی و ڕووناکبیرییەکان، بووەتە هۆی ئەوەی کە کتێبەکە جیا لەوەی بە زمانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی) چاپ و بڵاو کراوەتەوە، هاوکات بۆ سەر چوار زمانی دیکەی (عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی و فارسی)یش وەرگێڕدراوە و ئێستا لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆک بارزانی بەردەستە.

لە ڕێگای ئەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن کتێبی "بۆ مێژوو"ی سەرۆک مەسعود بارزانی دابەزێنن کە بە فۆرماتی پی دی ئێف و وەرگێڕان بۆ چەندین زمان ئامادە کراون.

Top