14 پرۆژە لە قەزای چۆمان جێبەجێ دەكرێت
ئومێد خۆشناو لەمەراسیمی بەردی بناغەی پرۆژەیەكدا لەقەزای چۆمان جەختی لەسەر گرنگی ئەو ناوچەیە كردەوەو رایگەیاند 14 پرۆژە لەسنووری قەزای چۆمان جێبەجێ دەكرێت ، ئەمەش هەمووی لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دێت كە كار بۆ زیاتر خزمەتكردنی تەواویی سنوورەكە دەكات .
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بەچاككردنی ڕێگای سەرەكی حاجی ئۆمەران – چۆمان وتی: "چاککردنی رێگای حاجی ئۆمەران لەناو پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەت دایە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی داهاتی حکومەت، چاککردنی ئەو رێگایە یەکێک دەبێت لە هەنگاوە سەرەتاییەکان".
