کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لە مەراسیمی کردنەوی وێستگەی 132KV نیشتمان لە هەولێر: وەزارەتی کارەبا پلانەکانی بە پێی کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چارەسەر کردنی ریشەیی کێشەی کارەبا داڕشتووە.
وێستگەی 132KV نیشتمان، 187 مێگاوات کارەبا لە سنووری وێستگەکە دابەش دەکات و لە لایەن کۆمپانیای زاگرۆسەوە لە ماوەی 10 مانگدا جێبەجێکراوە.
وەزارەتی کارەبا پلانەکانی بە پێی کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چارەسەر کردنی ریشەیی کێشەی کارەبا داڕشتووە.
پلانەکانی وەزارەت بەسەر چوار سێکتەردا دابەشکراون: بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشکردن و کۆنترۆڵ.
- لە دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا، لە بواری بەرهەمهێنان، توانیومانە وێستگەی 300 مێگاواتی خەبات دابمەزرێنین.
- وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و وێستگەی 150 مێگاواتی زاخۆ دامەزراوە.
- کێشەی هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان چارەسەر کراون.
- لەم دوو ساڵەدا 615 مێگاوات کارەبامان زیاد کردووە.
- لە کۆتایی ئەم مانگەدا سێ وێستگەی دیکەی 75 مێگاواتی لە کۆمپانیاکان وەردەگرین.
- بۆ یەکەمین جارە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت.
لە بواری گواستنەوە:
کێشە تەکنیکییەکانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا چارسەر کراون.
گەرمیان:
- وێستگەی 25 مێگاواتی ساڵح ئاغا دروست کراوە،
- تۆڕەکانی گواستەوەی هێڵی 132 کەی ڤی کفری - کەلار گۆڕدراون.
- هێڵی ٣٣ کە ڤی لە گەرمیان راکێشراوە.
سلێمانی:
- دامەزراندنی وێستگەی عەربەت.
- دابینکردنی سێ وێستگەی دیکە بۆ سەنتەری شاری سلێمانی دابین کراون.
- راکێشانی هێڵی تانجەرۆ - سەیدسادق - هەڵەبجە
- هێڵی 132 کەی ڤی بازیان بۆ راپەرین
هەولێر:
- دامەزراندنی وێستگەکانی گواستنەوەی شێروان مەزن، کەسنەزان، ئازادی نوێ، رووناکی، شەمامک، بەرحۆشتر، جووتیار، مۆبایلی پارک، مۆبایلی سەلاحەدین و وێستگەی نیشتمان کە ئەمڕۆ کرایەوە.
- سێ وێستگەی دیکەش لە سەنتەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن.
دهۆک:
- راکێشانی هێڵی 132KV خەبات بۆ زەنگەنان،
- راکێشانی هێڵی 132KV بۆ دارەتوو، بەردەرەش، قەسرۆک، شاریا،
- هێڵی 132KV سێمێل بۆ زاخۆ
- گۆڕەری تلکەبەر
- دابینکردنی گۆڕەرێکی 63 مێگاواتی بۆ وێستگەی زاخۆ
- فراونکردنی وێستگەی فەیدی
سێکتەری دابەشکردن:
لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا زیاتر لە 470 پرۆژە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە بەهای پتر لە 70 ملیار دینار لەسەر داهاتی پارێزگاکان جێبەجێ کراون.
سێکتەری کۆنترۆڵ:
- بۆ یەکەمین جار، سکادا بە قەرزی ژاپۆن بە بەهای ٥ ملیۆن یۆرۆ جێبەجێ کراوە.
- زیاتر لە 800 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.
**
لە 7 مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە بەراورد لەگەڵ 7 مانگی یەکەمی 2019، سێ کاتژمێر کارەبا زیاد کراوە.
کێشەی سەرەکیی کارەبا لە دابینکردنی سوتەمەنی دایە و ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەی هەرێم 6800 مێگاوات کارەبایە و بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنین.
هەندێ لە کارمەندانی وەزارەتی کارەبا لە پێناو گەیاندنی کارەبا بە هاووڵاتییان بوونە قوربانی، هەر هەفتەی رابردوو کارمەندێکمان هەردوو دەستی لە دەستدا.
باشترکردنی دۆخی کارەبا، سەرەڕای جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بە تێچوونێکی زۆر و لەماوەیرکی درێژدا، پێویستی بە هاوکاریی هاووڵاتیانیش هەیە کە خۆیان لە زێدەڕوویی لە بەکارهێنان کارەبا بپارێزن.
