١٦ ئاب لە ئازادیخوازان و نیشتیمان پەروەران پیرۆزبێت.

١٦ ئاب لە ئازادیخوازان و نیشتیمان پەروەران پیرۆزبێت.


لە ١٦ ئابدا یادی ٧٥ هەمین ساڵ وەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاتنە دونیایی ڕابەر و سەرۆکمان لە گشت لایەک پیرۆز دەکەین. ١٦ ئاب ڕۆژی گەشاندنەوەی ئومێدی گەلێکی ستەم لێکراوە و لەم ڕۆژەدا پیرۆزبای گەرم ئاڕاستەی کادر و ئەندام و لایەنگران و تەواو کوردستانیان دەکەین و سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان دەنێرین.

لە ماوەی خەباتیدا پارتی بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی و جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەستکەوتی باشی سیاسی و دیبلۆماسیان بۆ گەلی کوردستان بەدەستهێناوە و توانیان شوناسی گەلی کوردستان لە ناوچون بپارێزین و بە ئەزمونی ئەمڕۆی بگەیەنین. توانای دیبلۆماسیەتی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی و جوانمەرگ ئیدریس بارزانی هەمیشە بە واقیعانە مامەڵەی لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا کردوە تێڕوانینی نیشتیمانیانەی هەبوە بۆی و توانیویەتی لە ئاستی داخوازی قۆنەغەکەدا بێت بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان بکات. پارتی بۆ تەنها جارێکیش ئیرادەی خۆی و متمانەی گەلی لەدەست نەداوە و زۆر جاریش لەسەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی خۆی باجی قورس و سەختی داوە، بەڵام هەرگیز ڕابەرایەتی و ئیرادەی میللەتی کوردی ڕادەستی خواستی داگیرکەرانی کوردستان نەکردووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی توانی ئاستی دیبلۆماسی کوردستان برەو پێبدات و دۆزە ڕەواکەی بە جیهان بناسێنت و پاڵپشت و هاوکاری باشی بۆ بەدەستبهێنێت. لەم یادە مەزنەدا و بە هەستێکی پڕ سۆزی نیشتیمانیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی هەڤاڵانمان دەکەین بەڵێنی خەبات بۆ ڕزگاری کوردستان لە سایەی ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی و لە سێبەری ئاڵای کوردستاندا دووپات دەکەینەوە.

١٦ ئاب ڕۆژی گەشاندنەوەی هیوای گەل لە کوردستانیان پیرۆزبێت

پارتی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە

Top