فارس عیسا: ئەم مانگەش بەغدا ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

فارس عیسا: ئەم مانگەش بەغدا ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

 

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە، کە بۆ ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

 فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوەو ئاماژەی بەوە كرد كە  بەمەبەستی خەرجکردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتیشی كە بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە لەرێگەی بانکەکانەوە لە بەغداوە ٢٠٠ ملیارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ناردنی ئەو پارەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و مسۆگەرە.

 

Top