سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
بۆ کۆچی دوایی سەید ئەشرەف ئاڵچی، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری باکووری کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
لە چوارچێوەی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەری باكوور (سەید ئەشرەف ئاڵچی)ـی برای خوالێخۆشبوو (شەرەفەدین ئاڵچی)ـمان پێ گەیشت، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەر و وڵاتپارێزی سەید ئەشرەف ئاڵچی و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و جەماوەری باكووری كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە "لە خودای مەزن داواكارم كە خوالێخۆشبوو سەید ئەشرەف ئاڵچی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
