راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.
ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:
١- پارێزگای هەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار.
٢- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار.
٣- پارێزگای دهۆک ٥٧٥ ملیۆن دینار.
هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
