مونا یوحەننا یەعقوب سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤـ، بۆ گوڵان: سەرۆك بارزانی جەخت دەكاتەوە كە نابێت دیمۆگرافیای نیشتەجێی كریستیانەكان بگۆڕدرێت

مونا یوحەننا یەعقوب سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤـ، بۆ گوڵان:  سەرۆك بارزانی  جەخت دەكاتەوە كە نابێت دیمۆگرافیای نیشتەجێی كریستیانەكان بگۆڕدرێت

من ئەم بابەتە زۆر بە گرنگ دەبینم، پێكەوەژیان لای من ئەوەیە كە ڕێز لە بەرانبەرم بگرم، تەنانەت ئەگەر جیاوازییەكی زۆریشی لەگەڵمدا هەبێت و، ئەگەر بڕوام بەو جیاوازییەش نەبێت، كە ئەو هەیەتی، یان ئەو بیروباوەڕەی كە ئەو دەپارێزێت، بەڵام ئەوە كاری من نییە كە بێم ئەو بیر و باوەڕە هەڵبسەنگێنم، یان ڕای خۆم بە خودی ئەو بیروباوەڕە بدەم، بەڵكو پێویستە ڕێز لەو بیروباوەڕە بگرم و دەست وەرنەدەمە ئەو جیاوازییەی لەگەڵ مندا هەیەتی، چونكە جیاوازی بنچینەی ژیانە، ئەگەر بڕوانینە كتێبە ئاسمانییەكان، دەبینین كە زۆربەیان باسی پێكەوەژیانیان كردووە، خودای گەورەش خۆی ئاگاداری ئەو جیاوازییەیە، ئێمە هەموومان یەك ئایین و یەك نەتەوە نین و بە یەك زمان قسە ناكەین، بەڵام هەر دەبێت پێكەوەبژین و هیچ چارەی دیكەمان نییە، ئەگەر ڕێی دیكەمان هەڵبژارد بۆ پێكەوەژیان، لە ڕێی ئەوەی كە زۆرینەیەك بیەوێت كەمینەیەك لەناو ببات، یان بە زۆری بیهێنێتە سەر ئایینەكەی خۆی، یانیش نەتەوەی خۆی، دەبینین ئەو جۆرە سیاسەتانە شكست دەهێنن، بۆ نموونە لە هەندێ وڵات كە حوكمڕانە دیكتاتۆرەكان ئەو ڕێگایەیان هەڵبژاردووە، هیچ كات سەرنەكەوتوون، بۆیە پێویستە ئەمڕۆ ئێمە ڕوو لە سەقامگیری و ئارامی بكەین، ئەمەش تەنیا بە ڕێزگرتن دەبێت.

Top