پرۆژە یاسای ژێرخانی گەورەی بایدن لەلایەن ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکاوە پەسند كرا
هەر دوو پارتی دیموكرات و كۆمارییەكان لە ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بەرانبەر ئەنجومەنی سینتای ئەمەریکا كە ڕۆژی سێشەممە پلانی ژێرخانی ئابووریی مێژوویی جۆ بایدنی بە بڕی 1.2 ترلیۆن دۆلار پەسەندکرد و ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ سەرۆک ئەگەر دوایین پەسەندکردن لە خانەی خوارەوەی کۆنگرێس بەدەست بێنێت.
پاکێجی بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری پشتیوانییەکی کەم شێوازی لە لایەن گروپی سیاسی ئەوپەڕی جەمسەرگەریی لە واشنتۆن بەدەستهێنا و 69 دەنگی بە ئەرێ داو و 30 دەنگیش بە نەرێ، ئەمەش دوای پشتیوانیکردنی لەلایەن یەک لەسەر سێی کۆمارییەکان.
نزیکەی دوای حەوت هەفتە لە پشتیوانیی سەرۆکی دیموکرات سیناتۆرانی هەردوو پارت ، ستایشی رێککەوتنە بەراییەکە دەکەن بۆ چاککردنی ڕێگەوبانەکانی وڵات و پردەکان و بەندەرەکان و هەروەها پەیوەندییەکانی ئینتەرنێتی ، سەوداکە گەیشتە ئەنجومەنی سینات و پێویستی بە زۆرینەیەکی کەم هەیە بۆ تێپەڕاندنی.
