بەرێزان خانەوادەی میدیاکار فوئاد عەلی

بەرێزان خانەوادەی میدیاکار فوئاد عەلی

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کادیر و تەکنیککاری دڵسۆز و ماندونەناسی دەزگای سەتەلایتی کوردستان خوالێخۆشبوو (فوئاد عەلی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بەڕێزتان و کەسوکار و ھەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوکارانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی کاکە (فوئاد)یش بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

Top