تەزووی كارەبا لێی دەدات و بەداخەوە هەردوو دەستی دەبردرێتەوە

تەزووی كارەبا لێی دەدات و بەداخەوە هەردوو دەستی دەبردرێتەوە


کارمەندی تیمی کارەبای چەمچەماڵ (کەریم عەبدولحەمید کەریم) لە کاتی جێبەجێکردنی کارەکەی، تەزووی کارەبا لێی دەدات و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە، بەڵام بەداخەوە هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە.
تیمێکی کارەبای چەمچەماڵ رۆژی (2021/8/7) بە مەبەستی چارەسەر کردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە) سەردانی شوێنەکە دەکەن و لە کاتی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تەزووی کارەبا لەو کارمەندە دەدات و بۆ نەخۆشخانە دەگوزاڕێتەوە.
کەریم عەبدولحەمید ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستیی جێگیرە.
لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە و وەزارەتی کارەبا هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ چارەسەریی ئەم کارمەندە بەڕیزە پێشکەش دەکات و پاراستنی گیانی کارمەندەکانی لە کارە پێشینەکانی دادەنێت.

Top