چەند ئامێریی کارەبایی بەکاربهێنن کارەباکەمان دەچێتە سەروو (٤٠) ئەمپێر و کارەباکەت دەکوژێتەوە

چەند ئامێریی کارەبایی بەکاربهێنن کارەباکەمان دەچێتە سەروو (٤٠) ئەمپێر و کارەباکەت دەکوژێتەوە

 

بەڕێزان وای دابنێ کە (35) ئەمپێر کارەبات هەیە، چونکە بگاتە 40 پێوەرەکە دەکوژێتەوە.
بۆیە گرنگە بزانیت چ ئامێرێک بەکاردەهێنیت و تواناکەی چەند ؟
1. هەندێک ئامێری کارەبایی لەماڵدا زەرورە و دەبێت بە بەردەوامی کاربکات وەک ( سەلاجە و مجمدە و مبردە و هەندێک گڵۆپ) کە بە گشتی بۆ هەر ماڵێک تا 6 ئەمپێر دەبێت.
2. سپلێت و بۆیلەر بە شێوەیەکی گشتی هەریەکەیان 13 ئەمپێری دەوێت ئەگەر سپلێت 2 تەن و بۆیلەر 3000 وات بێت. سپلێت لە 5 تا 22 ئەمپێر هەیە بە پێی تەن. بۆیلەر لە 5 تا 13 ئەمپێر.
3. غسالەی جل شۆرین 4 تا 8 ئەمپێری پێویستە
4. غەسالە قاپ شۆرین 4 تا 10 ئەمپێری پێویستە.
5. هەریەکە لە گسکی کارەبایی و ئوتوو 4 تا7 ئەمپێری پێویستە.
6. فڕن و قۆری و کتری ئاو گەرم کردن نزیکەی 8 بۆ 10 ئەمپێری پێویستە.
7. مجففە چەند جۆرێکە لە 5 تا 10 ئەمپێریان هەیە.
8. هەندێ ئامێری تر کە ئاماژەی پێ نەکراوە.
9. تۆی هاوڵاتیش دەتوانیت لای خۆتەوە بڕی پێویستی ئامێرەکانی ماڵت بزانیت چونکە هەر ئامێرێک نوسراوە لەسەری چەندی کارەبا پێویستە.
جا بۆ ئەوەی بەڕێزت بتوانیت بە دروستی کارەبا بەکار بهێنیت و کار نەکاتە سەر کوژانەوەی لە پێوەرەکەوە.
دەبێت ئامێرەکان بە پێی پێویستی و مناوبە کار پێ بکەیت بۆ نمونە لەو کاتەی مریشک لە فڕن دەخەیت ماوەی کاتژمێرێک دەبێت پێشوەخت بڕی 10 ئەمپێر کەم بکەیتەوە یان کاتێک مجففە بۆ ماوەی 10 خولەک کارپێ دەکەیت دەبێت بەشی ئەوەندە ئامێری تر بکوژێنێتەوە.
هەردوو غسالەی جل و قاپ شۆرین پێکەوە کار پێ مەکە.
ئەندازیار
سەربەست کەریم دەروێش
ئەندامی لیژنەی تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی

Top