پەروەردە هەواڵێكی سۆشیال میدیا سەبارەت بە بابەتی دەرماڵەی بڕاوەی مامۆستایان ڕەت دەكاتەوە
وەزارەتی پەروەردە لە زاری سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتەوە بڵاوی کردووەتەوە، بابەتی دەرماڵەی بڕاوە (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنییەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشە وانە دوورە لە راستییەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھیچ نووسراوێکی فەرمی لەم بارەیەوە دەرنەچووە.
سیوەیلی ئاماژەشی بەوە كردووە كە ئەم بابەتە و دەستکاری کردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتماندا نییە، هەروەك لە سۆشیال میدیاوە باسی لێوە كراوەو وەزارەتیش ئەمە ڕەت دەكاتەوە.
شایانی باسە دەرماڵەی بڕاوەی مامۆستایانیش بریتییە لەو دەرماڵەیەی كە لە وەرزی هاویندا و نەبوونی دەوامی قوتابخانەکاندا لە مامۆستایان دەبڕدرێت و لە جیاتی هاتوچۆ و ڕێگا و بانە بەپێی دووری و نزیكی ناوچەكان.
