یەکێتی ماموستایان : لەدەست دانی پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراھیم خەستارەتێکی گەورەیە
یەکێتی ماموستایانی کوردستان دلگرانە بە کۆچی دوایی سەرۆکی فدراسیۆنی کوردان لە یەکێتی سۆفیەت وبەخەسارەتێکی گەورەی دەزانێت.
یەکێتی ماموستایانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراھیم سەرۆکی فدراسیۆنی کوردان لە یەکێتی سۆفیەت دلگرانی خۆی نیشاندا وپێی وایە کۆچی دوای کردنی ئەو جۆرە کەسایەتیە گەورانە خەسارەتێکی گەورەیە ،کە بەھۆی نەخۆشی کۆرنا کۆچی دوایی کرد .
یەکێتی ماموستایان سەرەخۆشی لە خانەوادە وکەس وکار ودۆستانی خوالێخۆشبوو دەکات وداواکارە خوای گەورە بیخاتەبەرمیھرەبانی خۆی وبەبەھەشتی بەرینی شاد بکات .
یەکێتی ماموستایانی کوردستان
