وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمان دابین دەكرێت

وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمان دابین دەكرێت

بەپێی گرێبەستێك كە كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ ئیحسان ئەحمەد بەرپرسی كۆمپانیای ئیدیۆم واژووی كرد؛ وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەگوژمەی 1 ملیار و 373 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەماوەی 270 رۆژدا دابین دەكرێت، بەمەش گرفتی ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر تەواوی تۆڕی كارەبا و گۆڕەرەكانی پردی حافز چارەسەر دەبێت كە بەهۆی گرفتەكانی ئۆڤەرلۆد و بارزۆرییەوە هاوڵاتیانی سنوورەكە نەیانتوانیوە سوود لەپشكی كارەبای خۆیان وەربگرن، بەدانانی ئەو وێستگەیە تەواویی ئەو كێشانە چارەسەر دەبێت.

Top