زیاتر لە 170 هەزار دۆلار لە كۆمپانیایەكی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان دزرا
زیاتر لە 170 هەزار دۆلار لە كۆمپانیایەكی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان دزرا و پێنج كەس بە مەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركراون.
لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلار بڕی 138500 دۆلار (سیانزە دەفتەر و 85 وەرەقە) و 50 ملیۆن دینار لە بینای كۆمپانیای پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نۆژین سیتی دزراوە.
خاوهن كۆمپانياكه لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانی گەرمیانەوە ئاشكراى كردووە، پێنج كەس بە مەبەستی لێكۆڵینەوە دەستگیركراون و، هێزەكانی پۆلیسیش لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كردووە.
