پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ئۆفیسەکەى مەلا عهلى كهڵهك
میدیاكانی توركیا لەزاری پۆلیسی ناوچەی باشاكشەهیر لەشاری ئیستەنبوڵ بڵاویان کردەوە، كەسێك بەناوی مەلا عەلی كەڵەک کە هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستانە، ماوەیەكە بەنهێنی لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا نۆڕینگەیەكی بێمۆڵەتى دامەزراندووەو، بانگەشەی ئەوە دەكات كە نەخۆشییە دەروونیی و دەگمەنەكان چارەسەر دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ بڕوانامەیەكی پزیشكی هەبێت.
بەرپرسێکی پۆلیسی ئەو شارە بە میدیاکانى وتووە "لەسەر سكاڵای چەند كەسێك كە گوایە دوو مانگە لەلایەن مەلا عەلییە وە پارەیان لێكێشراوەتەوە بەبێ ئەوەی نەخۆشەكەیان چاک بووبێتەوە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردنمان بۆ مەلا عەلی دەركردووە".
میدیاكانی توركیا باسیان لەوەکردووە، كە پۆلیس بۆ سەلماندنی ڕاستییەكان چەند كەسێكی بەكامێرای شاراوەوە ناردۆتە نۆڕینگەكەی مەلا عەلی و بۆیان دەركەوتووە كە ئەمكارەی ئەو دەیكات تەنها هەڵخەڵەتاندنی ئەو كەسانەیە و كێشانەوەی بڕێك پارەیە لێیان.
بەرپرسەکەی پۆلیسی باشاكشەهیر ئەوشەی خستوەتەڕوو، لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكە مەلا عەلی دەستگیر نەكراوەو پێشوەخت هەڵاتووە، بەڵام سێ كەس كە هاوكاری مەلا عەلی بوون لەكارەكانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون و ڕەوانەی دادگا دەكرین ، لەئێستادا هێزە ئەمنییەكان لەگەڕاندان بۆ دۆزینەوەی مەلا عەلی و دەستگیرکردنی.
