ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بەغدا لەم ماوەیەدا 200 ملیاردينار بۆ هەرێم دەنێرێت
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەم ماوەیەدا حكومەتی عێراق 200 ملیاری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژى یەكشەممە، بە ماڵپەڕی "شەفەق نیوز"ی وتوە"بەپێی رێككەوتنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندو هەرێم، حكومەتی فیدراڵ لەم ماوەیەدا 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت."
لەلایەكی دیكەوە كەمێك لەمەوبەر، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"زانیومە بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەكە بەردەوامە. بۆیە پێویستە ھیچ لێبڕینێک نەبێت."
عەلی حەمەساڵح وتوشیەتی"ئێستا بەداھاتی ناوخۆوە، کۆی داھات لە پێویستی موچە زیاترەو پێویستە پرۆژە خزمەتگوزاری و ژێرخان دەستپێبکاتەوە."
ئەوەش لەكاتێكدا كە مانگی رابردو حكومەتی عێراق وەك سولفە 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد.
