هەنگاوی پراكتیكی پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر دەستی پێكرد
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون ووردەكارییەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی هەڵی شەمەندەفەری راگەیاند، لەمبارەیەوە ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئاماژەی بە پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەرەكە كردوو وتی: وەزارەت هەنگاوی پراكتیكی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەری دەست پێكردووەو لەئەڵمانیا لەگەڵ كۆمپانیایەكی شارەزا گفتوگۆكان دەستی پێكردووەو كۆمپانیاكە بانگێشتی كوردستان كراوە بۆ ئەوەی لەم نزیكانە لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن یاداشتی لێكتێگەیشتن واژوو بكرێت.
هێڵی شەمەندەفەر لەهەرێمی كوردستان پێشنیار كراوە لەقۆناغی یەكەمدا 620 كیلۆمەتر بێت و لەدوو قۆناغی دیكەدا 295 كیلۆمەتر بێت و تێچوونەكەشی مەزەندە كراوە بە ملیارێك دۆلار ، بۆیە وا بڕیارە وەبەرهێنەران لەم پرۆژە گرنگە بەشدار بن و لەم كابینەیەدا دەست بەقۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بكرێت.
