تەرمی دوو برا بە كوژراوی لە گوندی گەزنەی هەولێر دۆزرانەوە

تەرمی دوو برا بە كوژراوی لە گوندی گەزنەی هەولێر دۆزرانەوە

 

پۆلیسى هه‌ولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە تەرمی دوو برا له‌یه‌كێك له‌گونده‌ نزیكه‌كانى سه‌نته‌رى هه‌ولێر به‌كوژراوى دۆزرانه‌وه‌و لەم بارەوە زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ى ڕاگەیاندراوەكە، کاتژمێر (8:50) خولەکی شەوی هەینی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (گەزنە)ی سەر بەناحیەی بەحرکە ڕووی داوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكراشی كردووه‌  كە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووه‌و لە ئەنجامیشدا بۆیان دەرکەوتووه‌ كه‌ دوو برا بەناوەکانی (س.س)، تەمەن (28) ساڵ‌و (ڕ.س) تەمەن (18) ساڵ کوژراون.

بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكه‌ ڕێکخراوه‌و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاریی زیاتر دەخرێتەڕوو.

Top