دوا وادە بۆ لێدانی لۆگۆی تەكسی و نوێكردنەوەی ساڵیانە ڕۆژی 1ی ئابی داهاتووە

دوا وادە بۆ لێدانی لۆگۆی تەكسی و نوێكردنەوەی ساڵیانە ڕۆژی 1ی ئابی داهاتووە

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە ڕۆژی 1ی ئاب كۆتا وادەی لێدانی لۆگۆیە لە تاكسییەكان و ئەگەر شۆفێران پابەندی جێبەجێكردنی بڕیارەكە نەبن، سزا دەدرێن و پێبژاردنیان بۆ دەكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە كە دەبێت بەر لەو وادەیەی دیاری كراوە كە 1ی ئابی ئەم ساڵە، شۆفێرانی تاكسی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەكانیان نوێ بكەنەوە، مۆڵەتەكانیان بگۆڕن و پاشان لۆگۆ لە تاكسییەكانیان بدەن.

پێشتریش عەمید ئەسعەد كەریم، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، رۆژی 1ی ئابی 2021 ئەو وادەیە كۆتایی دێت كە وەزارەتی ناوخۆ بۆ خاوەن تاكسییەكان دیاریكردبو بۆ لێدانی لۆگۆ و شریتی تایبەت، لەدوای ئەو وادەیە هەر تاكسییەك لۆگۆی پێوەنەبێت رێكاریی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.

Top